تبلیغات
چریکه - رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ئه‌مڕۆ، رێکه‌وتی 22/12/1390ی هه‌تاوی واته‌ 22/12/2711ی کوردی، کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ رێوڕه‌سمێکی له‌ هۆڵی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت به‌ بۆنه‌ی رێزلێنان له‌ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ ناو  هیواکانی خه‌وتوو  به‌ڕێوه‌ برد. ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ به‌ موناجاتنامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن شه‌وین بێگ زاده‌ ده‌ستی پێکرد و پآشان ده‌بیری کانوون،  به‌ڕێز ماڵ ماڵ ده‌روێشی گوزارشی کاری کانوونی پێشکه‌ش کرد، دواتر رێزدار سه‌ید نه‌جمه‌دین قوڕه‌یشی به‌رپرسی زانکۆی په‌یامی نوور باسی کاریگه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌کان و کانوونه‌کانی له‌سه‌ر زانکۆ و خوێندکاران کرد. به‌دوا ئه‌مه‌دا مامۆستا هێرش بێتووشی به‌رپرسی فێرگه‌ی زمانی کوردی سۆما وتارێکی سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری زمان له‌سه‌ر مرۆڤ پێشکه‌ش کرد. له‌ درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌ڕێز که‌ریم خزری له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی دوا. له نێوان رێوڕه‌سمه‌که‌‌دا موسیقی سوننه‌تیشی تێدا بوو. شایه‌نی باسه‌ که‌‌ چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانی چریکه‌ له‌ ناو به‌رنامه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی رێوڕه‌سمه‌که‌شدا به‌رهه‌می خۆیان پێشکه‌ش کرد. رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ ده‌ست خۆشی له‌ به‌شداربووان له‌ لایه‌ن موجریه‌کان(2) کۆتایی پێهات.

                           





چه‌شنی بابه‌ت : هه‌واڵ، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان