تبلیغات
چریکه - چیرۆکی رۆژ
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

چه‌ن رۆژی رابردوو

کایه‌ی رۆژگار و

ده‌ستانی خالی

دوایین رۆژانی زستان

  له‌م شاره‌ مردوه‌که‌ی جیرانمان

ئاخ

له‌وڵاتی من

باڵنده‌کان

             دانه‌ دانه‌

                        کۆ کۆ

به‌ره‌و نیشتمانی سه‌رما

کۆچ ده‌که‌ن

هه‌ردانه‌یان

فرشته‌یه‌ک و

جه‌سته‌یان

ره‌نگی ژیانی هه‌یه‌ و

هه‌موویان

له‌ جنسی خوایانی سومێڕن

هه‌ردانه‌یه‌کیان له‌ رۆژگار تێپه‌ڕ بوون و

وێنه‌ بۆ رۆژگار ده‌کێشته‌وه‌.

له‌ وڵاتی من

ئاگره‌ بچکۆلانه‌که‌ی ،

ناوه‌ندی ده‌شت

تاریکی

ره‌شه‌ بیره‌کان

ئه‌فرێنێت و...

              سه‌وز

                      سه‌وز

                               سه‌ما ده‌کا

ئه‌مجار ماندوو ماندوو

بۆ نه‌ورۆز چیرۆکی

رۆژ ده‌گێرێته‌ وه‌.

                                                       هیدایه‌ت عه‌لی پوور "رامان"





چه‌شنی بابه‌ت : شعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان