تبلیغات
چریکه - ده‌ڕۆم
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

هه‌نگاوه‌کانم به‌ره‌و دواوه‌ ده‌ڕۆن
سێبه‌ره‌کان شه‌ڵاڵی جوێبوونه‌وه‌ن
خۆره‌کان خۆیان پاش هه‌موو درۆیه‌کان شاردۆته‌وه‌
قیژه‌کانم به‌ کۆڵ دادان و
فرمێسکه‌کانم هه‌ڵگرتوون
به‌ بێده‌نگی ده‌ڕۆم
هێدی هێدی هاتمه‌وانێ له‌ شه‌ڕ
من دۆڕام،
من هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی له‌ دایکبووم دۆڕام
پێشکه‌ش به‌ خۆتان
بڕۆن هه‌ڵگرنه‌وه‌ ته‌رمی بۆگه‌نیوی ژیان
فڕێدراوه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان
نوستن و خواردن و هه‌ستان
پیرۆزه‌ ئه‌م ژینه‌ له‌ خۆتان
بڕۆن، بڕۆن چاوه‌کانتان وه‌شارن
له‌ پاش پژۆڵکه‌کانی بێ سنوور و
با مۆژه‌کان ببنه‌ قوربانی دڵی به‌ فێز و ئه‌وینتان
هۆ شاسواره‌ی خیاڵه‌که‌م
هه‌ر وه‌ره‌و بڕۆ ،
تۆ ته‌نیاتر له‌ من، منیش ته‌نیاتر له‌ تۆ
من دۆڕام ، من ژیانم به‌رامبه‌ر ژیان دۆڕاند
یاساکان به‌سه‌ر خۆیان داده‌ده‌ن
سنووری خه‌ونه‌کان تێک ده‌شکێنن
سوور ده‌بن ، شه‌رم ده‌که‌ن
به‌ نێوی یاسا
حه‌ساری خۆشاره‌وه‌ی نێو دڵه‌کان ده‌به‌زێنن
بۆچه‌ک و هه‌رنه‌هووتی مێژوو دێت
ده‌سوتێت، بۆن ده‌دات
دنیای هه‌ڵاڵه‌ سووره‌کانی به‌ندکراو بۆ خۆتان
من ده‌ڕۆم
له‌ دنیای من سووره‌کان
سه‌رتر له‌ هه‌موو سپی و سه‌وزه‌کانن
من ده‌ڕۆم
تاقانه‌ شاسواره‌ی خه‌یاڵم
تۆ ته‌نیاتر له‌ من، من ته‌نیاتر له‌ تۆ
هه‌ر ده‌ڕۆم هه‌ر ده‌ڕۆم ...

زێنه‌ب خزری ئه‌قده‌م

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان