تبلیغات
چریکه - کچێک له‌هێلکه‌ی شکاودا
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

نیوه‌ی من وتۆ

کچێک له‌ هێلکێکی شکاودا

پێکه‌نینی سوور له‌ زکێکی خنکاو

ده‌چێت مه‌مکی کۆلاره‌کان

له‌ نیگای شێتانه‌ی کوڕان

به‌ جامانه‌ی شه‌قام

به‌ره‌ وچوارڕای ئازادی

چاوگێره‌کان سه‌رخۆشن

له‌جووت بوون به‌ میله‌ سنووره‌کان

عه‌یبه‌ جه‌سته‌ی رووته‌

که‌له‌جلکی پیاوه‌تیش بووراوه‌

لێوه‌کان فرمێسکاوین

مرۆڤه‌کان

کڕنوش ده‌به‌ن

بۆ قژه‌کانی دار

په‌نجه‌کان

فیلتێری گوندێکی بچووکن

شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کان

به‌ سێ پێی سه‌ده‌

ته‌ون ده‌که‌ن

ته‌شی کیژانی شار

دووگیانه‌

له‌ چڕنۆکه‌ خوینایه‌کانی خوا

ده‌نگی شمشاڵ دێت

له‌ خۆڵه‌مێش زاوزێ ده‌کا

یه‌ک ده‌رپێ...

                                                        "به‌هار عه‌بباسی"





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان