تبلیغات
چریکه - من وداڵغه‌ی...
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

من و داڵغه‌ی سه‌فه‌رو باوه‌شی تیرمیناڵێک

من و جاده‌ و که‌سه‌رو شیعرو خه‌می لێو ئاڵێک

تۆ به‌ بێ وازی نیگات دێته‌ سه‌رم جاروبار

من و رازێکی نیهانی له‌ دڵم چه‌ند ساڵێک

ئه‌و به‌ پێ شرعه‌وه‌ روخساری له‌من داپۆشی

من که‌ چی هه‌ربه‌ته‌مای ماچێ له‌ نووخته‌ی خالێک

شه‌و له‌ پشت په‌نجه‌ره‌ هاتیت و نه‌هاتیت...به‌ چاوه‌روانی

بۆنی

میخه‌ک

سه‌ری هه‌ڵگرتمه‌

لکی ده‌سماڵێک

تۆ به‌ بارانی شه‌رم شه‌ڕته‌ له‌ گه‌ڵ چه‌تری نیگام

من و سۆزی غه‌زه‌ل و حافز و قورعه‌ی فاڵێک

ئاهی من نه‌تگرێ با جارێ وره‌ باوه‌شی من

هۆباڵی له‌مل ئه‌م غه‌زه‌له‌...

ماچی

ده‌می...

لێو ئاڵێک.........!

                                                     "فه‌رهاد ساڵه‌حی فه‌ر"





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان