تبلیغات
چریکه - کاڵه‌ک به‌بۆنی توت فه‌ره‌نگی
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

"بۆتۆ ئاژوان"

خه‌م مه‌خۆ

قه‌واره‌یه‌ک مزگێنی له‌و لای شاره‌کان

به‌ نهێنی

مه‌قه‌ستیان لێدراون

لوتکه‌ی میوانداریت ئه‌باته‌ سه‌ر...

ره‌هێڵه‌ی چاوروونی!

ئیتر من باخه‌وان و

تۆ باخه‌وان مان نیه‌!

مزگێنی هاورێ...

گشت تامه‌کان وبۆنه‌کان گۆراون

له‌و کاتژمێره‌ به‌و لاوه‌

له‌م گوڵکه‌

خوزاره‌کان تێک ده‌قرمێن.

مزگێنی هاورێ

کاڵه‌ک به‌ بۆنی هه‌رچی جوانه‌

باته‌ماته‌ بێ با شلیک

با دۆ بێ با په‌ڕتوک!

مزگێنی هاورێ

له‌شوێنی باڵ لێدانه‌کان،رووخان خۆی قولێر ده‌بێت

وخۆی

ئه‌گاته‌ نووسینگه‌ی فێره‌خه‌وه‌کان

قه‌ڵبه‌ی شۆخی سروشت به‌رازاوه‌ترین

هه‌سه‌ری هاوشاری بسپێره‌

مزگێنی...

ئه‌مجاره‌،پیت پیت ترساو ده‌بن

ئه‌وه‌ی که‌ ئاخ،به‌ جه‌رگی رووناکیا ئه‌سپێرن!

                                                                     "سروه که‌ره‌می"





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان