تبلیغات
چریکه - تابلۆی به‌ره‌ی چله‌میتری پێنووسه‌ سه‌وزه‌کان
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

هێتمێکی وه‌ده‌ر نه‌خراو


پڕ له‌ ئاگرپژێنی ته‌ریک که‌وتوو


خۆ ده‌نوێنێ،


ده‌خه‌ڵه‌تێ چه‌مه‌ئاورێک


به‌ باوه‌شی زرێباره‌ ڤیانێک و


ئه‌قیانووس نابێته‌ خۆزیای،


چرکانه‌ قیستی ئامێزێکی پێنه‌دراو


ده‌داته‌وه‌ و ویشک ده‌بێ،


وێڵی قومێک


خه‌نه‌ییترین بۆنی هه‌ڵنه‌نۆشراوی به‌فری کوێستان


ده‌تلێته‌وه‌،


به‌ختێکی ئه‌سمه‌رنیگا راکێشه‌ره‌


که‌چی هه‌ر مه‌سیری خه‌ون ده‌یگرێ،

 

ناوبڕێک:

 هم...

         هم...

                هم...

                         هم... 


                             نیشتمانی خۆمه‌ ده‌یپێوم


                                        مه‌ڵێن ئاواره‌یه‌♪♪

دلۆپێک

 به‌ بارستای گشت ده‌ریاکان


ویشکی له‌خۆیا جێ ده‌کاته‌وه‌،

ئیمانێکی شێوه‌شه‌ڕابی ده‌بارێ و


سه‌وزپۆشانێک ده‌ورێن،


زێنه‌بیترین پاک گڕ ده‌خاته‌وه‌،


تابلۆی ئاگرپژێنێکی ئه‌کتیڤ ده‌نووسرێ و


له‌سه‌ر تۆڕه‌ زه‌ینیه‌کان share ده‌کرێ،


رێنوێنی:


تابلۆیه‌کی به‌خته‌کی نییه‌


ئه‌مه‌ نووسراوه‌ی به‌ره‌ی چله‌میتری


پێنووسه‌ سه‌وزه‌کانه‌،


ده‌نگێکی به‌رزتر


له‌بری ده‌نگه‌ به‌رزه‌که‌


له‌سه‌ر کۆگوێیه‌کان هه‌ڵده‌نیشێ و


خۆیان پیشان ده‌دا،


تابلۆ به‌ پیر


ئه‌زموونێکی هه‌ڵنه‌سه‌نگاو خۆده‌کوتێ...
                                                     

                                      نادر خزریان"ئاژوان"                                         





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت : شێعری موسیقای،




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان