تبلیغات
چریکه - چاوه‌که‌ی...
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

چاوه‌که‌ی بازی به‌ چه‌شنی باز ، دڵ بازی ده‌کا

بۆ شکاری دڵ ده‌مێکه‌ ، مه‌شقی سه‌ربازی ده‌کا

ئه‌و ده‌زانێ من ئه‌سیری ده‌ست و پا به‌سته‌م که‌چی

لێ ده‌دا فیس و ئیفاده‌ به‌رزه‌ په‌روازی ده‌کا

من به‌ پێ قانوونی شاری پشت چرا سوور مامه‌ وه‌

جێم ده‌هێلێ و من عه‌واڵه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی قازی ده‌کا

قه‌وسی ئه‌برۆی هات شکاندی وه‌زنی ئه‌م به‌یته‌م به‌ ناز

قافیه‌ی لێوی له‌ مه‌ولا نووکته‌ په‌ردازی ده‌کا

ماڵی نه‌ردی دڵ ده‌رووخێنێ به‌مه‌یل و تاسه‌وه‌

مۆره‌ هه‌ڵداوێ شه‌ش و بێش واقیعه‌ن بازی ده‌کا

رووحی بردووم و له‌ باتی قه‌ولی ماچی داوه‌ پێم

زۆر ده‌مێکه‌ چاوه‌رێم ، وادیاره‌ ئه‌خازی ده‌کا

                 






چه‌شنی بابه‌ت :
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان