تبلیغات
چریکه - سه‌ما
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

هێرکوولێک هاته‌  ده‌ر له‌ رێچکه‌ی سانه‌وه‌

کۆلکه‌یه‌کی گران له‌ سه‌ر  شانی قومار بازه‌که‌ی ناو گۆڤاره‌که‌

سه‌یرو سه‌مایه‌کی  نوێی سه‌ر سنووره‌که‌

شێواندوویه‌تی

په‌شۆکاورێزێکی  ده‌کا که‌ ته‌واوه‌تی گونده‌که‌ چاوی له‌ سه‌ر ئه‌و تیژ کردووه‌

زولفی چڵ چڵ نواندۆته‌وه‌ و له‌ سه‌ر لووتکه‌که‌ سه‌مای پێ ده‌کا

ده‌وه‌ن داده‌خا به‌ هه‌ژانێکی سێکڕێتاویه‌وه‌

له‌ قوولایی بیره‌کانی پێکه‌نینێکی ویبره‌یی ده‌داته‌  ده‌ر

به‌ جل و به‌رگی کۆن و کورته‌وه‌

هه‌ر له‌ ناخی شه‌پۆله‌که‌شدا چریکه‌ی ده‌گه‌شته‌ ئاسمان

سوێندی گه‌وره‌ی به‌ گاتا بوو

خۆ نه‌یده‌زانی ئه‌و تیروموژه‌ هه‌ر له‌ چاویلکه‌که‌ی ئه‌و ناژراوه

کاتی ئه‌وه‌ بوو رایپه‌ڕێنم

ده‌بوویا ئه‌و مۆته‌یه‌ بدڕێنم

به‌ لای منه‌وه‌ ترووسکه‌یه‌کی خه‌یاڵی بوو

یان ئه‌وه‌ی که‌ دۆزینه‌وه‌یه‌کی شێتانه‌

گژه‌یه‌کم هاته‌ ناو گوێیه‌وه‌ و دیسانه‌که‌ رێم به‌ رێی خۆم داگرت

نازانم رۆژ بوو یان شه‌و

به‌ڵام تۆ له‌ کام ئاسته‌ ده‌جووڵێیه‌وه‌

جێ لاقه‌کانی تۆ له‌کام شوێنه‌ خۆیان وه‌ده‌رخستوه‌

باشتر وایه‌ بێده‌نگ بی

تۆ که‌ خۆت به‌ خۆت داخستوه‌

باس له‌ چ ده‌که‌ی؟

رێگه‌که‌ چاوه‌ڕوانه‌!

ئه‌وه‌ تۆی که‌ قاچ به‌ هه‌نگاو ناده‌ی.

(( شه‌هرام خزری ))





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان