تبلیغات
چریکه - سه‌یرانه‌که‌م
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

 

سه‌یرانه‌که‌م

من هۆزانێکم

 دوور له‌ گه‌شانه‌وه‌

 شێعره‌کانم

پر له‌ ده‌رد وئازاره‌

سه‌یرانه‌ که‌م

گڕه‌ی ئاگری تۆیه‌

که‌ شه‌پۆڵ شه‌پۆل

خۆشه‌ویستی  من و تۆ

قم

بڤ

کپ  ، ده‌کات

نیگای چاوه‌کانی تۆیه‌

هێدی هێدی

کۆچی فرمێسک ده‌خوڵقێنێت

هۆ سه‌یرانی شێعره‌کانم

با ئه‌م جاره‌ با بمان باته‌وه‌

قرچاندنی تۆ

ژانی به‌رۆکی تۆ

نه‌پشکه‌وتنی تۆ

ئاه‌

   ئاه‌

      ئاه‌

برگه‌ کاری منه

په‌رتووکی تۆ

هێمای ژیانه‌

بۆ هه‌ڵاڵه‌کانی باوه‌رم

ئاگری جه‌سته‌ت

تابڵۆیێکی تراشراوه‌، ‌

که ده‌مژێنێ

ده‌م هه‌ستێنێ

کرپه‌ی خه‌یاله‌کانم ده‌فرێنێت

هۆ شاسواره‌ی پێنووسه‌کانم

چیتر له‌ پێیکه‌ری خۆت مه‌م تاشه‌

مه‌مکه‌پێنه‌

جه‌سته‌م هه‌ژاره‌

رووباری  ژانی وه‌همه‌کانه‌

هۆ سه‌یرانی پێنووسه‌‌کانم

له‌ په‌رتووکی بیره‌وه‌ریه‌کانم ده‌ت خولقێنم

ده‌ت که‌مه‌  سێبه‌ری خودای فریشته‌کان  

تاکووپێیکه‌ره‌کان،

 سه‌ما بکه‌ن له‌ نووری حه‌شری نیگا‌ت

    " ماڵ ماڵ ده‌روێشی "





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان