تبلیغات
چریکه - باوه‌شی یارم
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

باوه‌شی یارم

زووقمی سارده‌

شه‌خته‌ی بژۆڵکی چاوم

ره‌نگی ته‌م و مژ له‌ خاکمه‌

باسی هه‌ستی زریانمه‌

هه‌ناوی تاریکی دڵمه‌

لام لێده‌ دنیا

بڕوا مه‌که‌ به‌ گریانی شه‌وی تارم

به‌ تۆم به‌خشیوه‌

سووتانی مه‌زنی چله‌ی زستان

فێری باوه‌شی کۆنه‌ یارم

باڵی گه‌رمی بخمه‌ سه‌ر خۆم

سه‌رم کرده‌ باسکی

فرمێسکی چاوی نوێ کرده‌وه‌

تۆزی له‌تکه‌ خشته‌ی بن دیوار

ته‌نیا له‌ چرکه‌ دا

قوونچکه‌ سیگاری بن پێ

گه‌یشته‌ ناخی سامم

سیگاری ده‌ستی چه‌پم

پیکه‌ شه‌رابی ده‌ستی راستم

به‌ خۆشی باوه‌شی یارم

مه‌پرسه‌ له‌ حاڵم

حاڵ و رۆژم وه‌ک سه‌گی هاره‌

برۆشه‌ی مانی لێومه‌

چۆته‌ خه‌ونی پارم

فاڵ بۆته‌ چاره‌نووسی ژینم

هه‌ر بۆیه‌ گوێم راده‌گرت

له‌ هاواری بێده‌نگی باوه‌شی یارم

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان