تبلیغات
چریکه - هه‌تاو
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

سروشت به بای ساردی سه رماوه‌ز، له‌شی سڕی چله‌كان داده پۆشێ ....

دارستان خۆی ده‌ڕنێ و گه‌ڵاكانی قوربانی ده‌كا....

ده‌نگی گریان ده‌هات .... گه‌ڕام، كوردستان بوو.مناڵێکی چڵكن له شه‌قامه‌كانی داده‌گریا...دڵی پڕ له ئاخ وداخ بوو. وتم رۆڵه‌ی جوانی نیشتمانم، رێم كه‌ من میوانتم. ئه سرین هه‌ڵده‌وه‌رێنی،  بۆ چی ؟!

ئه‌و هه‌ناسه ساردانه‌ت له‌چین ؟

راچه‌نیم به ناڵه‌ی وتی، بێ كه‌سم ده‌نگم نایه کوا دایکێ ژیرم کاته‌وه‌ به‌ لایه‌لایه؟‌!‌ بڵێ بۆ چ ئه ناڵێی...، بمكاته خه و...

به‌ڵێن بده‌ ، په‌یمان بده ...

كه ئاڵی زاڵی شه‌و هه‌رگیز بێره دا نایه ...

ده‌ڵێن باوك تێرت ده‌كا زانات ده‌كا، له‌كاتی غوربه‌ت له‌كاتی خه‌بات بیرت ده‌كا

ده‌ڵێن ماچت ده‌كا... ئازات ده‌كا ....

له كاتی خه‌و، خه‌وی خۆی خاو‌ن خه‌موو و خه‌یاڵ ده‌كا ...

وتم كچی جوانی نیشتیمانم،هاوسه‌فه‌رم به  من بای لاسارم

رۆیشتین. له سه‌ر سه‌وزایه‌كی سه‌وزی سه‌یران دانیشتبوین .له دووره‌وه‌ به چاوی لێڵه‌وه  سه‌ر نجمان راكێشرا...

چه‌ند پیاوی سمێڵ قنج پاڵ كه‌وتبوون ...قلیانیان ئه‌كێشاو، وه‌ك بێكه س ئه‌ڵێ پڕ له كرمی ته‌مه‌لی بوون...

ئاخ !!! كچیان به ده‌ستی قه‌ڵشیو و كوڵمی سووتاو گیا ده درون . گوێ درێژه‌كانیشیان له‌سێبه‌ر راگرتبوون. وادیاربوو كه‌ره‌كانیان له‌ژنه‌كانیان خۆشتر ده‌وێت، پێكه‌نینم هات له‌وه چاكتر هه‌ڵناكه‌وێ ... .................

شه‌و داهاتوو ئێمه‌ی برد، هه تاو به باوشكێ زاری قژ كردو و شه وی قوت دا . چاومان كرده وه ، كیژێك به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تاڵ چاوی له ئاڵقه‌ی ناو قامكی بوو ، دڵی پڕ له هه‌ناسه‌ی سارد و چاوی پڕ له ئاو بوو، ماره  كراوی  سه‌ر لانكه‌  یان بووكی مه‌سڵه‌تی بێده‌سه‌ڵات بوو

هه موو له‌شی خه‌ڵات كرابوو ...

ده‌می درواوی بۆ تاقه هه‌ناسه‌یه‌ك، بۆ تاقه رۆژێك بۆ تاقه ‌ده‌نگێك بڵاو كرابوو... به‌ڵام چاره‌ڕه‌ش، دڵی  سووری ئه شقی، قوربانی چاره‌نووس كرابوو، ناسك هه‌ستی خۆی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی پاسه‌وانی ژینی له‌بن گڵ نابوو..........................

بوو به دایك دایكی بێ دڵ، دایكی دابه‌ستراو؛ هه‌روه‌ك دایكی خۆی و نه‌نكی خۆی و دایكی نه‌نكی خۆی.

نازانێ مافی چییه، ده‌ركه داخستن چییه، خوێندن چییه، جوڵانه‌وی كۆتر،  پوشكوتنی گوڵی بانه‌مه‌ڕ، په‌نجه داهینانی بای سروشت به‌سه‌ر پرچ ودزینی ماچی گزینگ له به‌ندن چییه ...

ده ڵێن، باوكه شه‌ڕ ئه‌كا ! دوژمن ئه كوژێ!

نازانێ به‌زین، نه‌ریتی پاڵ پێوه‌نانه... . بۆ بستێك خاك ئێش و ئازار ده كێشێ و هه‌رده‌ڵێ دانابه زم!

ئه‌ی بۆ هه‌ناسه‌ی ساردی عه‌شق سڕی ناكا، دڵی قه‌له‌ش قه‌له‌شی شۆره‌كاتی كچان له تینوایه‌تی بارانی خۆ شه‌ویستی هه‌ست ناكا؛ ئه‌ی بۆ كۆتره هه‌ڵوه‌داكانی له هیچ دارستانێك ئۆقره  ناگرن

دڵی پڕ كه سیره له باوه‌شی بێ هومێدی و ده‌می دورواو نابینێ وده‌یهه‌وێ قفڵی سنوور بكاته‌وه ؟؟!!!

هه‌زاران فرمێسكی قوربانی كراو فڕێ ده‌دا و خه‌می وشكه‌ساڵی و مردنی زه‌ویه‌كه‌ی كوێری ده‌كا

نازانم له‌ ره‌شایی شه‌وی ره‌ش دان...باوك ده‌چی بۆ خه‌بات ؟ بۆ ئازادی  ستان ؟یان بۆ فه‌ره‌ح بوونی زیندانی كچان

بڵێ ...بڵێ نامهه‌وێ دایك وباوكی نه‌زان و بێ هه‌ژان، هه‌واڵی دووژمن و دیلی ترس و ئاگر گه‌شه‌پێدان

بڵێ

پڕشنگ له نێو تۆ دایه ، له‌نێو روومه‌تی هه‌ڵپڕووكاوی گوڵێك دایه

له دڵی گه‌ش و سنووری ئاوێنه دایه، له پچڕانی زه‌نجیری لاقت، ده‌ركه‌وتنی به‌هاری نیوت، له ناشتنی سه‌رداخستن و بێده‌نگی دایه...

تا سێبه‌ر بی، هه‌تاو پرچت راده‌كێشێ و دیلت ده كا

خۆت هه‌تاو به... هه تاو به ‌و ئاوێنه به له سنووری ئاوێنه‌دا.

 

                            شاناز مه‌جیدی





چه‌شنی بابه‌ت : په‌خشان، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان