تبلیغات
چریکه - تینوو
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

چۆن به‌و شه‌پۆله‌ ویشکانه‌ی

رۆحی ئاویان لێ دزراوه‌

تینوایه‌تیمان بشکێنین ؟

 

چۆن به‌و ئاوره‌ بێ گرفانه‌ی

که‌ گه‌رمایان پێ نه‌ماوه‌

له‌م قالبه‌ سه‌هۆڵینه‌ بێینه‌ ده‌رێ ؟

 

ئه‌رێ دایه‌

بۆچی هه‌موو ئاوه‌کانی ئه‌م دنیایه‌

به قه‌د ماچێکی سه‌رده‌می منداڵی تۆ

تینوایه‌تیم ناشکێنن ؟

 

بۆچی ئاوره‌کانی ئیمڕۆ

گه‌رمای دوێنێی

              ده‌سته‌کانی تۆیان نییه‌ ؟

دایه‌ دایه‌ سه‌رهه‌ڵده‌گرم

مه‌ڵێ بۆ کوێ

سه‌رهه‌ڵگرتن شوێنێکی تایبه‌تی نییه‌ .

هه‌ر دێمه‌وه‌

مه‌ڵێ که‌نگێ

         گه‌ڕانه‌وه‌

                  کاتێکی تایبه‌تی نییه‌ .

                                                      ( مارف ئاغایی )‌





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان