تبلیغات
چریکه - پرسیاری بێ وڵام
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

من و هاواره‌که‌م ، من و ترسه‌کانم له‌ نه‌زانی

نازانم مه‌رگ به‌کام وانه‌ ، به‌کام ژان ، باوه‌شم پێ دائه‌گرێ

له‌ ناو پرسیاره‌کانی خۆم ، خه‌ون بۆته‌ زاڵترین راستی

روونترین هه‌ست

بێ وێنه‌ترین چاو

نامۆترین ناسراو

سه‌رسوڕماوم که‌ کێشه‌کانم ، پرسیارن یان و‌ڵام؟

من و کێشه‌ی ئه‌وه‌ی ئاسمان چییه‌؟

دایگرتووم ، یان باشتره‌ بڵێم داگریساوم له‌ دنیای بێ وڵام ،

وڵام هه‌یه‌ ، به‌ڵام خۆی پرسیاره‌ ، خۆی نه‌زانینه‌ ،

چاوه‌کانم ئه‌بینن به‌ڵام

ته‌نیا سێبه‌ره‌کان

شه‌قه‌ شه‌قی باڵه‌کان

ره‌شایی شه‌وه‌کان

ئه‌بیسم ، به‌ڵام وێنه‌ی ده‌نگی بریسکه‌ی هه‌وره‌کان

ته‌نیا بێستنی بێ مانا

بێ زانین

وشه‌کان ته‌نیا قه‌راردادن به‌ینی من و ده‌وروبه‌رم ،

ته‌نیا زمان به‌ سه‌ما ده‌خه‌ن

وشه‌کان کلیلن

بۆ پرسیار

بۆ لێکۆڵین

بۆ سه‌رلێشێوان ،

بۆ ناسینی نهێنیه‌کان

من ون له‌ مانا و ماناش هه‌ر له‌ خۆیدا ون

 

                                             فارووق عه‌بدوڵڵازاده‌

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان