تبلیغات
چریکه - تفه‌نگدار و سپی‌پۆش
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

تفه‌نگدار تفه‌نگه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌حکوومه‌که نیشانه ده‌روا
فه‌رمانده : مناڵان وابزانن دوژمنه‌که‌تان له به‌رامبه‌ر، راوستاوه و به تفه‌نگێک ئه‌ی هه‌وێ گیانو لێبستێنی .
به‌ڵام ئه‌و قسانه نه‌یانده‌توانی له مێشکی تفه‌نگدار کاریگه‌ر بێت و ئه‌و خه‌یاڵه به‌راستی دانێ، چاره‌یه‌کیش نه‌بوو ، ئه‌بوو تیرێک له تفه‌نگی وی ده‌ر هاتبا و گیانی مه‌حکوومێک بگرێت ده‌سته له‌رزۆکه‌که‌ی بۆ ماشه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی برد و چاوانی به‌ست ، بێ وه‌ی هیچ بیرێک بکاته‌وه ، تیرێکی هاویشت .
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ، دوای کوشتنی سه‌دان مه‌حکووم ، خۆی به خاوه‌ن مافی گیان گرتن ئه‌زانی .
تفه‌نگدار: سه‌یر نییه من به له‌رزه‌ی قامکێک گیانی ئه‌م له‌رزه لۆکانه ئه‌گرم ، ده‌بێ نرخی من زۆرتر بێت یان ئیزرائیل.
قوربانێکی سپی پۆش ، بێده‌نگ ته‌نانه‌ت ده‌نگی نه‌فه‌س کێشان، وێنه‌ی رووحێک ، ته‌نیا جل و به‌رگێکی سپی به‌رچاوه ، تفه‌نگدار له‌ناو بازنه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی سیله‌ی چاوی ده‌داتێ
تفه‌نگدار : سه‌ێره کاتێک ئه‌یبینم و دواتر بزر ئه‌بێت، زۆرتر له خه‌یاڵ ئه‌چێت تا راستی.
وێنه‌ی یه‌که‌م جار ده‌سته‌کانی ئه‌له‌رزن ، ده‌یهه‌وێ بیربکاته‌وه که دوژمنه‌که‌ی به تفه‌نگێک بۆ لای دێت ، به‌ڵام خۆشی بروا به هیچ یه‌ک له‌و خه‌یاڵانه ناکات.
وێنه‌ی سه‌ره‌تایی‌ترین جار چاوه‌کانی ئه‌به‌ستێت ، تیرێک ، دوو تیر و ته‌واوی تیره‌کانی تفه‌نگه‌که – چاوه‌کانی هه‌لدێنێت .
تفه‌نگدار: ئه‌ی سه‌یره خۆی نه‌مردووه ، به ئه‌ندازه‌ی ته‌واوی جێژوانه‌کانی ژیان ستاندن تیرم هاویشت.
به قه‌ڵسی و له ترسه‌وه خه‌شابێکی‌تر سه‌ر تفه‌نگه‌که‌ی ده‌هاوێ ، به‌وردی له دووره‌وه چاوی لێده‌کات ، ئه‌یهه‌وێ ماشه‌که‌ی بکێشێ ، به‌ڵام ترس ئه‌یگرێت ، چاوه‌کانی بۆ جارێکی‌تر ده‌جووقێنی ، تیرێک ده‌هاوێت ، چاوه‌کانی هه‌ڵدێنێ ، ئیتر پێش چاوی گیراوه ، هیچ نابینێت ، هه‌ست به‌وه‌ی ده‌کا سپی پۆش پێش چاوی گرتووه ، یان له‌ناو چاوی دایه.

                                     

                                        فارووق عه‌بدوڵڵا زاده‌





چه‌شنی بابه‌ت : چیرۆک، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان