تبلیغات
چریکه - ناوت له‌ چی بنووسم ؟؟
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ده‌مهه‌وێ ناوت له‌ شتێک بنووسم

 که‌ هیچ کات پاک نه‌بێته‌وه‌

وتیان ناوی له‌ ئاسمان بنووسه‌

 که‌ هه‌موو کات چاوت لێی بێ و له‌ بیری نه‌که‌ی

وتم نا ، نامهه‌وێ هیچ کامتان ناوه‌ جوانه‌که‌ی ئه‌و ببینن

وتیان باشه ،‌ ناوی له‌ شاخ بنووسه‌

 شاخ وتی ناوی له‌ من مه‌نووسه‌ ئه‌م روخێنن

ناوی له‌ رووبار بنووسه‌

خۆ رووباریش به‌ سه‌رسامی وتی :

چۆن ناوی له‌ من ئه‌نووسی

من داییم ئه‌بێ بێم و بڕۆم

نه‌مزانی ناوت له‌ چی بنووسم ؟

له‌ پۆلیشدا مامۆستاکه‌م هه‌ر لێی ئه‌پرسیم :

رۆڵه‌ گیان هێنده‌ بیر له‌ چی ئه‌که‌یته‌وه‌

رۆژێکیان پێم گوت

 ئه‌مهه‌وێ ناوی ئه‌و له‌ جێگایه‌ک بنووسم

 که‌ جگه‌ له‌ خۆم هیچ که‌س نه‌ی بینێت

ئه‌ویش وتی :

 رۆڵه‌ گیان ناوی له‌ ناخی دڵدا بنووسه‌ ، که‌س نه‌یبینێ

وتم بۆ له‌ ناو دڵم بینووسم

 وتی ئێمه‌ له‌ وڵاتێک ئه‌ژین

ناتوانین به‌ هه‌موو خواسته‌کانمان بگه‌ین و

 پڕ به‌ دڵ بڵێین ئۆخه‌ی به‌ ئامانجمان گه‌ییشتین

به‌ قسه‌ی مامۆستاکه‌م کردوو

 ناوی تۆم له‌ قووڵایی دڵم نووسی

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ خۆم

 که‌سی تر نه‌زانێ تۆم خۆش ده‌وێت

                                                    سکاڵا





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان