تبلیغات
چریکه - خۆشه‌ویستی چیت ئه‌وێ لێم ؟
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

له‌ بیرته‌ ئێواره‌یه‌ک

له‌ گه‌ڵ خۆر ئاوابوون ده‌ستم گرتی

له‌ بیرته‌ به‌یانیه‌ک

له‌ گه‌ڵ سروه‌ی به‌ر به‌یان

رووناکیم بۆ هێنای

چاوت لێم بوو ئه‌وشه‌وه‌

که‌ رێگای غه‌ریبیت گرتبۆبه‌ر

چرایه‌کی پڕ شۆقم بۆ هه‌ڵکردبووی

پاروێک نان ، لیوانه‌ ئاوێک ، دڵۆپه‌یێ فرمێسک و

تۆزێک له‌ خاکی وڵاته‌که‌م دا به‌ تۆ

ئه‌ی بۆ تۆ ئێستا من ناناسی ؟

ئه‌ی بۆ فرمێسکه‌کانی منت بیر نایه‌ته‌وه؟‌

بۆچی ئه‌و ئێواره‌یه‌ که‌

به‌ شه‌قامی ئاشقاندا ئه‌ڕۆیشتین و

ئه‌توت وه‌کوو سێبه‌ر له‌ گه‌ڵتا ئه‌بم بیرت نایه‌ته‌وه‌؟؟

خۆشه‌ویستی ، بڕۆ ئیتر باسی مه‌که‌ چم لێ ویستی !

من و خاک        تۆ و ژیان

من و گریان     تۆ و خۆشی

من و زه‌وی     تۆ و ئاسمان

             بڕۆ ئیتر هیچم لێ نه‌ویستی !

                            

                                 سکاڵا 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان