تبلیغات
چریکه - بۆچی غه‌ریبی ؟؟
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

دوێشه‌و له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئاسمانه‌وه‌ لێت ئه‌ڕوانیم

دوێشه‌و له‌ به‌رزایی دڵته‌وه‌ لێت ئه‌ڕوانیم

نه‌م ئه‌زانی بۆ ، نه‌م ئه‌زانی بۆ

که‌چی ئه‌م به‌یانیه‌

شنه‌ی جوانی پێی وتم :

تاکه‌ی ئه‌تهه‌وێ ئاشق بی

خۆ ئه‌و خاکی وڵاته‌که‌شت جێ دێڵێ

بۆ هێنده‌ لێی ئه‌ڕوانی

خۆ ئه‌و بۆنی به‌هار

وه‌کوو تۆ سه‌رمه‌ستی ناکا

که‌واته‌ گوڵم من و تۆ ناگه‌یین به‌ یه‌ک

من په‌پووله‌ی ئه‌م وڵاته‌م

من خاکی پێی ئه‌م خه‌ڵکه‌م

ئه‌م به‌یانیه‌ش به‌ جریوه‌ی

چۆله‌که‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ خه‌و راپه‌ڕیم

من فێری خاک و ئاوی غه‌ریبی نیم هه‌ناسه‌که‌م

که‌ واته‌ تۆ بڕۆ

تۆ بۆنی خاک و ئاوی غه‌ریبیت کردووه‌

تۆ جوانی وڵاتی خۆت نابینیه‌وه‌

تۆ نه‌ک من ، به‌ڵکوو ئاگرت خسته‌‌ جه‌رگی دایکت

بۆیه‌ شاڵه‌که‌ی بچکۆلانه‌ت له‌ مل

هاڵاندووه‌ و ئه‌تهه‌وێ بڕۆی

گوڵم ئیتر باسی خۆشه‌ویستی مه‌که‌

تۆ له‌وێ هه‌ر غه‌ریب ئه‌بی

خۆ من له‌وێ نیم

خۆ من فرمێسکی چاوه‌کانت

بۆ ناسڕمه‌وه‌ ئیتر

خۆ ئاوی وڵاتی من له‌وێ نییه‌

تا وه‌کوو جاران

خه‌می چاوه‌ مه‌سته‌کانتی پێ بشۆی

بڕۆ گوڵم ماڵاوا

تۆ و غه‌ریبی       من و خاکی وڵاته‌که‌م

                                                                 

                        سکاڵا





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان