تبلیغات
چریکه - ته‌خته‌ڕه‌ش
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

خۆشه‌ویستم

که‌ له‌ پۆلا دائه‌نیشم

ورد بۆ ته‌خته‌که‌ ئه‌ڕوانم

خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ

رۆڵه‌ هه‌سته‌ وه‌ره‌ پێشێ

پێئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ

شتێ هه‌یه‌ رامئه‌کیشێ

خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار

ته‌خته‌ڕه‌شه‌که‌ی سریوه‌

که‌چی هه‌ر ناکوژێیته‌وه‌ و

وا چاوت له‌ من بریوه‌

خوێندکاره‌که‌ی ته‌نیشتیشم

وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه‌

زوو زوو ئه‌کێشێ به‌ده‌ستما و

دڵی رۆشتوم دێنێته‌وه‌

ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ بێته‌وه‌

گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم

دڵنیام جگه‌ له‌ عه‌شق

له‌ هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم

                                                              ره‌نج سه‌نگاوی





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان