تبلیغات
چریکه - دڵی بێ تاقه‌ت
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

که‌س لێی نه‌پرسیوم

له‌ مێژکاته‌ چاوه‌ڕوانم

نه‌ به‌ نووکه‌یێ ، نه‌ کورته‌نامه

نه‌ به‌ هه‌والێک و ، نه‌ په‌یک و ته‌ته‌رێکی خۆش خه‌به‌ر

که‌س لێی نه‌پرسیم

که‌س نه‌یوت ئه‌رێ هه‌ی ، ماوی ، چ ده‌که‌ی

هاوار چم لێقه‌وماوه‌

کاته‌کانم بۆوا دوور و درێژن

هه‌روه‌ک کێش لێک ده‌کشێن و تێپه‌ڕ نابن

برسی تێری نیگاتم

زۆر له‌ مێژه‌ گوێیه‌کانم قۆڵاغن

دڵم ، دڵم ماندوویه‌ چیدی ناکێشی ئه‌و خه‌م و ژانه‌

دڵه‌ راوه‌سته‌ ، لێمه‌ده‌ ، به‌سه‌ ئیتر ئه‌و لێدانه‌

که‌ڵکی نییه‌ سووتانت

به‌ دایم پێت ده‌ڵێم

به‌ڵام کوا تاقه‌ت و ته‌وانت

                                                                   ( کارۆ )





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان