تبلیغات
چریکه - هه‌ڵۆ و دره‌خت
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

 

هه‌ندێ جاران ، تۆ ده‌ته‌وێ

ببیته‌ گیا و ده‌وه‌ن و دار .

له‌ کوێ روای ،

له‌وێ ره‌گت بچێته‌ خوار .

هه‌ندێ جاریش ،

تۆ ده‌ته‌وێ هه‌ڵۆیه‌ک بی ،

تا چاو هه‌ته‌ر ده‌کا بفڕی ،

له‌ به‌رزایی ئاسمانه‌وه‌ ،

سه‌رنجی ده‌شت و ده‌ریا ده‌ی .

کام شاخ دووره‌ ...

کام دوند به‌رزه‌ ...

به‌ بای شاپه‌ڕ گه‌ردی لاده‌ی .

من ده‌مه‌وێ ببم به‌ تۆ :

ره‌گم ره‌گی دره‌ختان بێ ،

به‌رزیش بفڕم وه‌کوو هه‌ڵۆ .

 

                                             ( عه‌بدۆڵڵا په‌شێو )

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان