تبلیغات
چریکه - چاوه‌ڕوان
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

له‌ تۆ دوورم

ده‌مێکه‌ مانگ ونه‌ له‌ ئاسمانه‌که‌م ،

دڵم لێ نادات و خه‌ریکه‌ ده‌رچێ گیانه‌که‌م ،

ئێره‌ کوێیه‌ که‌ مانگی نییه‌ ؟

نازانم .

چ وڵاتێکه‌ که‌ ئاسمانی ته‌نانه‌ت تاریکی‌یه‌ ؟

ده‌ڕۆم هه‌موو شه‌وێ سه‌یری ئاسمان ده‌که‌م ،

به‌ یادی جاران ،

هه‌موو شه‌و دێمه‌ جێژوان ،

ئه‌سرین ده‌بارێنم له‌ دوو چاوان ،

له‌ ئاسمان نییه‌ دیسان مانگه‌که‌م ،

ژوانی من ئه‌مشه‌ویش له‌گه‌ڵ تاریکی‌یه‌ ،

ته‌نیام له‌گه‌ڵ ئه‌و تا به‌یانی ،

تا به‌یانی چاوه‌ڕوان ده‌بم ،

به‌ڵکوو بێی و رووناکی که‌ی ئاسمانه‌که‌م ،

ناخه‌وم و چاوه‌ڕوان ده‌مێنمه‌وه‌ ،

هه‌ستێک له‌ ناخه‌وه‌ پێم ده‌ڵێ :

چاوه‌ڕوان به‌ که‌مێکی دیکه‌ ، دێته‌وه‌ .

شه‌وێک دێیته‌وه‌ ئاسمانم ، ده‌زانم .

چاوه‌ڕوانم ، چاوه‌ڕوانم .

            

                          ( شاخه‌وان )





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان