تبلیغات
چریکه - چاوی مناڵ مه‌گریه‌نه‌
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

لانه‌ی مناڵ مه‌شێوێنه‌

هه‌ستی په‌پووله‌ مه‌سوتێنه‌

رێگای روونی لێ تاریک مکه‌

لێێ گه‌ڕێ با ئه‌و چاوگه‌شه‌ جوانه‌

له‌گه‌ڵ په‌پووله‌کانی ئاسمانی حه‌وته‌م هه‌ڵفڕێ

په‌لاماری ئه‌و په‌پووله‌یه‌ مه‌ده‌ ، باڵی مه‌شکێنه‌

بێ تاوانه‌ ... کوا به‌ڵگه‌ی تاوانباری ئه‌و په‌پووله‌یه

تکات لێده‌که‌م با ئازاد بێ

مه‌یکوژه‌ ، مه‌یسووتێنه‌ ، مه‌یخنکێنه

رێگه‌ بده‌ به‌ ئامانج بگات

یارمه‌تی بده‌ با به‌ په‌نجه‌ی نووسینی

به‌ ئامۆژگاری مامۆستایانی گه‌وره‌ی وڵات

با داهێنه‌ری داهاتووی وڵات بێت !!

با به‌س بێت گریانی مناڵ

با ده‌ست پێ بکات بزه‌ی لێوی چاوگه‌شه‌کانمان

رێگه‌ بده‌ تا هه‌ست و بیروڕایان زۆر بێت و

به‌ ئاسمانی خه‌ونه‌کانیان بگه‌ن

                                                            ( سكاڵا )‌‌





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان