تبلیغات
چریکه - داڵانی سیفره‌کان
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ورشه‌یه‌کی به‌تاڵی.... ده‌بریسکێیته‌وه‌
تۆ خه‌وی داڵانی سیفره‌کانی
له‌ دایکبووی
به‌رزه‌خێکی ئاڵتوون شیشه‌یی
نیشته‌جێی
کیشوه‌ری هه‌ناسه‌ی تاوان
که‌لاکێک له‌جنسی بڤه‌

تۆ باڵێکی نووستوی
فڕین خه‌ونێکی هه‌رده‌مته‌ له‌ ئامێز بادا

له‌ وێستگه‌ی قه‌یرانی پێناسه‌ بێ زمانه‌کان و
خۆشه‌ویستیه‌ قوڕاویه‌کانا
بێ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی چرکه‌یه‌ک بم
دێم....
وێڵی هه‌تایی بووژانه‌وه‌ی تار شه‌قامه‌کانی قژت
سوار پاسێکی بێ مه‌قسه‌د
تایه‌ره‌کانی ئومێدبڕ و
هه‌ڵسوڕانیان به‌ره‌و که‌ناری دووربوونه‌وه‌

سنوورت ده‌شکێنم
چی مار تابۆی به‌ روح دانوساوته‌
له‌ شانۆی تابوته‌کانا
ده‌ینووسمه‌وه‌

ده‌رکه‌وه‌
ترپه‌ی ناقوسی که‌نیسه‌ی دڵم
بۆن که‌

تۆ ته‌عبیرێکی تینویت
به‌ قه‌د ئه‌ستورایی مێژوو
په‌نجه‌کانت بکه‌وه‌
باوه‌شمت بۆتێده‌که‌م

به‌ ئه‌سپایی
وه‌ک ئه‌م په‌پولانه‌ی
له‌ باوه‌ش ئاو ده‌بنه‌وه‌
بمدوێنه‌

خه‌ونه‌کانتم بده‌یه‌
تۆ له‌به‌ر ده‌که‌م
که‌چی گه‌روی ئاوێنه‌کان
زرینگه‌یانه‌
تۆم لێنایه‌ته‌وه‌
بڕوامه‌
بۆنی باڵگرتن ده‌گری

ده‌قیژێنم
من برسی تۆم
نه‌هه‌نگێکی باڵه‌وانم
ده‌مێ ئاسمان و
ده‌مێ زگی ئۆقیانوسه‌کانی پێنه‌زانراو

جانتای له‌شت وه‌پێچه‌
باوه‌شتم بۆ فڕێده‌
چیتر ناکه‌ین خه‌وی مانه‌وه‌
له‌م گێژاوه‌ نامۆیه‌ی ئێره‌

                                 مه‌سعوود ئه‌سپه‌ندار ( کاردۆ )





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان