تبلیغات
چریکه - بیر
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

له‌ وڵاتی هه‌میشه‌ له‌ بیرکراوی خه‌یاڵم

چوار وه‌رزی ساڵ ئاسمان هه‌وره‌ و

شه‌و ده‌بارێ

ته‌نانه‌ت له‌ رۆژی ده‌سپێکیشدا

تۆوی گوڵی سپی ئه‌چێنم

له‌داخا ره‌شپۆش دێته‌ ده‌ر له‌ خاک

گه‌رچی ژیانم خۆش ده‌وێت

مۆمی هیواش بۆ ڕێ هه‌ڵده‌که‌م

به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌ ره‌شایی

بیری ره‌شی شه‌و ده‌هاژێنێ

با به‌س بێ

با به‌س بێ

راوه‌ستان

به‌مردوویی ژیان

ته‌نانه‌ت به‌ بارانی گرینیش بێ

ره‌شایی شه‌وانی ده‌سڕمه‌وه‌

به‌ نرخی ئاخرین لێدانی دڵیش بێ

بیری سڕینه‌وه‌ له‌ یاد ناکه‌م

ده‌ت سرمه‌وه‌

ده‌ت سرمه‌وه‌

وڵاتی ڕه‌شی هه‌میشه‌ له‌ بیرکراوی خه‌یاڵم

                                                        ( رامان )

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان