تبلیغات
چریکه - لێره‌وه‌
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

لێره‌ زۆر که‌س هاوار ده‌بن بۆ باوه‌شی گریان

لێره‌ فرمێسکه‌کان له‌ چاوان ون نابن

لێره‌ ژیان ژاری ماره‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک

لێره‌ خه‌یاڵه‌ ره‌نگینی مناڵه‌کان دیتنی پێکه‌نینه‌

به‌ سه‌ر زاری شاره‌وه

له‌ ناو پرسیاره‌کان مابوومه‌وه‌

ده‌مگوت و ده‌منووسی

پێنووسم فرمێسکی سووری ده‌باری و

له‌ ناو سارد و سڕی وشه‌کاندا

به‌ سه‌ر خۆیان داده‌دا

ئاخر له‌ مێژ ساڵ بوو له‌ وڵاتی من

رۆژانی جه‌ژن خه‌میان ده‌به‌شیه‌وه‌

تازه‌ بووکانی شاره‌که‌م به‌ جلکی ره‌ش خۆ ده‌نوێنن

له‌ مێژ ساڵ بوو خوێنی گوڵاڵه‌ سووره‌کانی

ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێته‌ سوور و سپیاو

بۆ سه‌ر کوڵمانی کیژانی چاو ره‌شی شار

دارستانی وڵاتی من ته‌نانه‌ت

جارێک نه‌بوو به‌ کولکه‌ دارێک بۆ سووتان و

گه‌رمی به‌خشین به‌ ژیانی وڵاتم

دره‌ختانی وڵاتی من

هه‌ر سات داده‌تراشێن

بۆوه‌ی ببنه‌ شولکه‌یه‌ک

بۆ لێدانی جه‌سته‌ی خاکه‌که‌م

بۆ لێدانی ئه‌و کۆرپانه‌

که‌ داوای مافی گریان ده‌که‌ن

لێره‌ لانکه‌کان پڕن له‌ هه‌ستی بێده‌نگی  

له‌ وڵاتی من دایکه‌کان لایلایه‌یان گریانه

‌ بۆ لاواندنه‌وه‌ی مناڵه‌کانیان

زۆر باشه‌ دایه‌ گیان

تۆ ده‌گری و ده‌بارێنی

پێم ناڵێی به‌ گریان و فرمێسکه‌کانت

چۆن رۆڵه‌که‌ت ده‌لاوێنی

لێره‌ سووتان به‌ بێده‌نگی باوه‌ له ‌هه‌ر لایه‌ک

لێره‌ هه‌موو چاوه‌ڕوانی مردنن

 

                                               ( زێنه‌ب خزری ئه‌قده‌م )

 

 

 

 

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان