تبلیغات
چریکه - هیوای دواشه‌و
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ئه‌مشه‌و خه‌ونم گه‌ڕ ده‌کا

قژه‌کانم ده‌خورمێنن

قامکه‌کانم هاوار ده‌که‌ن

پێنووس له‌ شه‌رمان ده‌تلیسێته‌وه‌

وێنه‌کان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن

ئه‌مشه‌و خواوه‌ندی هه‌وره‌کان

دێته‌ سه‌ما

ئه‌سرین خۆی ده‌ڕێژێ

ته‌م و مژ ته‌واوی وڵات داده‌گرێ

خه‌م و په‌ژاره‌ له‌ هه‌موو دڵه‌کان میوانه‌

ئه‌مشه‌و په‌پووله‌کان گشتیان ماتن

هه‌ڵۆکان گشتیان بێده‌سه‌ڵاتن

دایکان هه‌موو دڵ به‌ په‌رۆشن

خوشکان هه‌موو قه‌له‌نده‌ر و بابان وێران

ئه‌گه‌ڕێن له‌ کووچه‌ و کۆڵان

ئه‌مشه‌و برا پشتی شکاوه‌

چرای هومێدی لێدزراوه‌

بابه‌ پیره‌ له‌ شه‌قامان خول ئه‌خوا

وه‌کوو شێت و دێوانان

ئه‌مشه‌و شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا مات و مه‌لوولن

ئه‌مشه‌و بایه‌کان گشتیان دڵ پڕ گه‌رده‌لوولن

ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌کان گشتیان بێ نوورن

ئه‌مشه‌و داره‌کان گشتیان سه‌ر شۆڕن

ده‌توخوا به‌م شه‌وه‌ بڵێن وه‌ستانی هه‌بێ

تا گشتی خه‌یاڵه‌کان ، واتای ژیانیان هه‌بێ

به‌ڵکوو به‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی رۆژ بێته‌وه‌

ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ ، کاتێ خۆر هاته‌ ده‌ر

رووڕه‌ش بێته‌وه‌

به‌ڵکوو هه‌ڵۆکان بده‌ن له‌ شه‌قه‌ی شاباڵان

رووڕه‌ش که‌ن هه‌موو قژاوکان

به‌ڵکوو دایک ، باب و خوشک و برا

به‌ هومێدی هاتنه‌وه‌ی رۆژ

گشتیان ببن دڵخۆش .

 

سه‌مه‌د ئیبڕاهیمی ( ژیار )

 

( تازه‌ کار )





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان