تبلیغات
چریکه - کاتێک که‌
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

کاتێک که‌ هاواره‌کانمان بێده‌نگ بوون

رێبازه‌کانمان دوور و درێژ بوون

پێکه‌نینه‌کانمان ته‌واو بوون

چاوی منداڵه‌کانمان پڕ له‌ ئه‌سرین بوون

کاتێک که‌ کچه‌کان و کوڕه‌کانمان له‌یه‌ک جوێ بوون

هاوڕێیه‌کانمان چاوه‌ڕوان بوون

دایکه‌کانمان ده‌ست به‌ دووعا بوون

هۆنراوه‌کانمان پڕ له‌ خه‌م بوون

کاتێک که‌ بیر و هۆشه‌کانمان لێره‌ نه‌بوون

به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم فه‌رقی نه‌بوو

قاڵاوه‌کان له‌سه‌ر سه‌رمان بوون

شه‌پۆله‌کان لاواز بوون

کاتێک که‌ کێشه‌کانمان یه‌ک و دوو نه‌بوون

ئاسمانی شاره‌که‌مان ئه‌ستێره‌ی تێدا نه‌بوو

مێشکه‌کانمان پڕ له‌ پرسیار بوون

به‌ڵام پرسیاره‌کان بێ وڵام بوون

 

شه‌هرام خزری

 

(  تازه‌ کار )

 





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان