تبلیغات
چریکه - ئه‌مشه‌و
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ئه‌ی دڵ لێیگه‌ڕێ با ئه‌مشه‌و کانیاوی فرمێسکم هێور بێته‌وه‌

ئه‌ی گۆڵ تۆش له‌گه‌ڵم بدوێ با هه‌ستی مردووم زیندوو بێته‌وه‌

ده‌ی ئاسمان بۆ بێده‌نگی

جارێکی تر رێگه‌م پێبده‌ له‌گه‌ڵت بدوێم

ئه‌ستێره‌کان ... ! ئێوه‌ش چرایه‌ک بۆ روناکی هه‌ناسه‌کانم هه‌ڵکه‌ن

با رێگا ون نه‌که‌ن

په‌نجه‌کانم هێشتا رانه‌هاتون هاوار بکه‌ن

ئه‌ترسن ... نازانم بۆ ؟؟

چاوه‌کانم هه‌ڵنه‌هاتون بۆ روانینی خۆر

هه‌ناسه‌کانم چاوی خۆزگه‌یان به‌ستووه‌ ، بێده‌نگن بێده‌نگ

ها ... زانیم بۆ هه‌ناسه‌کانم بێده‌نگن ، گوێیان بۆ هه‌ناسه‌کانی تۆ راگرتووه‌

په‌نجه‌کانم چاوه‌ڕێی تۆن به‌ڵکوو بێیت و له‌گه‌ڵیانا هاوار بکه‌یت

ئاخۆ ئه‌مجاره‌یان هاوارمان به‌ ئاسمان ئه‌گات

ئاخۆ کانیاوه‌ بێ ئاوه‌کان دڵۆپه‌ ئاویان نایه‌ته‌وه‌ به‌ر

شه‌و دره‌نگه‌ هێشتا هه‌ناسه‌کانم هه‌ر چاوه‌ڕێن

ئه‌زانم ئه‌وانیش وه‌ک چاوم فێربوون فێر

تۆ ئه‌زانی چاوه‌کانیشم هه‌ر به‌ چاوه‌ڕوانی له‌ده‌ست دان

بۆیه‌ ئه‌ترسم ئه‌مجاره‌یان هه‌ناسه‌کانیشم لێم دوور بنه‌وه‌

بڕۆن به‌ره‌و هه‌وارێکی تر

رێگایه‌ک بگرن مه‌ودای نه‌بێت ... بێگومان زۆر ئه‌ترسم

بیرته‌ به‌ مناڵیش هه‌ر ئه‌ترسام

به‌ڵێ ئه‌ی ژاکاوی خه‌ونه‌کانم رێگامان له‌ یه‌ک دووره‌

تا بڕۆیین یه‌کتر نابینینه‌وه‌

به‌ڵام من ناونیشانی ماڵی خۆمانت پێئه‌ده‌م

که‌ هاتی دڵنیابه‌ من له‌وێم ، ماڵمان له‌وێیه‌

که‌نار تاڤگه‌ی بێده‌نگ ... شنه‌ بایه‌کی بێ شه‌ماڵ

هه‌ستێکی بێ سۆز ... دڵێکی بێ هه‌ناسه‌

به‌ڵێ هه‌ناسه‌کان هه‌ر چاوه‌ڕوانن

به‌ڵکوو هاواریان به‌ تۆ به‌ ئاسمان و کانیاو بگات

بێگومان ... په‌نجه‌کانی منیش هاواری تۆ ئه‌که‌ن

بگه‌ڕێوه‌ ئه‌مجاره‌یان له‌ نوێوه‌ فێری نووسینم بکه‌

ئه‌ی ژاکاوی هیواکانم

 

                                                     ( سکاڵا )





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان