تبلیغات
چریکه - ... سکاڵه‌یه‌ک به‌ ناو
چریکه
( خوێندکارانی تامه‌زرۆی وێژه‌ " ئه‌ده‌بیات" : زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت )
 

ره‌نگی دڵمان یه‌که‌ ، هیوای ژیانمان رێچکه‌یه‌که‌

شێته‌ پێم ئه‌ڵێی بێده‌نگ به‌ ، با گوێی له‌ هه‌ستت بێت

من بێده‌نگ نابم ، نایه‌ڵم هه‌ناسه‌کانی منت گوێ لێ بێت

ئیتر باس ناکه‌م خه‌ونه‌کانم

منیش وه‌ک ئه‌و داره‌ سوتاوه‌ی ته‌نیشت ماڵمان ره‌ش ئه‌پۆشم

بێگومان ئه‌بێ ئه‌مجاره‌یان گوێ به‌ ترپه‌ی دڵم نه‌ده‌م

رێگا چۆل ئه‌که‌م ...  با ئه‌مجاره‌یان شنه‌ بایه‌کی تر بێت

بدا له‌سه‌ر و سیمات، به‌ڵکوو ئۆقره‌ گرێ هه‌ناسه‌ی ساردی دڵت

هێمن به‌ره‌وه‌ هێشتا رێگات ماوه‌ ، باسی ماندووبوون مه‌که‌

ئه‌و چرایه‌ی به‌ ده‌ستت وه‌یه‌ ئاگاداری به‌ ... لێت نه‌که‌وێ

نه‌کا له‌ ناکاو رێگاکه‌ت تاریک بێت

ئه‌مجاره‌یان من له‌ گه‌ڵتا نیم وریا به‌

ئه‌و باڕه‌شه‌ زۆر پیسه‌ ، ده‌ستی خه‌ونه‌کانتی مه‌ده‌یه‌ ده‌ست

ئه‌و ونیان ئه‌کا ، با ئه‌مجاره‌یان کانیاوی دڵه‌کان ویشک نه‌بن

له‌ مه‌ودای خه‌یاڵ وه‌ره‌ ده‌رێ ، با گێژاوی خه‌یاڵ نه‌تخنکێنێ

وریا به‌ رێگات لێ نه‌گۆڕێ هاکا گه‌یشتی

ماڵی ئه‌وان له‌ قوچبنی دارێکدایه‌ بچکۆلانه‌یه‌

خۆ ره‌نگی دڵیان ئه‌زانی چۆنه‌ ... که‌واته‌ بیناسه‌

ئه‌وان ( هه‌ناسه‌کان ) هێشتا چاوه‌ڕوانی تۆن

ئه‌مجاره‌یان به‌ ته‌نیا جێیان مه‌یه‌ڵه‌

من له‌وێ نیم مه‌گه‌ڕێ له‌ دڵی شێواوم

تاقه‌ت بێنه‌ ....

                                          ( سکاڵا )

                                           





چه‌شنی بابه‌ت : شێعر، 
ئه‌تیکێت :




 
ناسنامه

چریکه‌ :کانوونی ئه‌ده‌بی زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ، به‌ خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی خۆتان تکایه‌ به‌ بیرو ڕا و بۆچوونه‌کانتان یارمه‌تیده‌رمان بن

کۆبوونه‌وه‌کانی کانوونی ئه‌ده‌بی چریکه‌ دووشه‌ممانه‌‌ کاتژمێر 11:30 له‌ پۆلی102 زانکۆی په‌یامی نووری سه‌رده‌شت ده‌گیرێن .



به‌رێوه‌به‌ر : ئه‌ندامانی کانوونی ئه‌ده‌بی

هاوڕێکان
Online User
سه‌ردانه‌کان
گشت سه‌ردانه‌کان:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆ :
سه‌ردانه‌کانی دوێنێ:
سه‌ردانه‌کانی ئه‌م مانگه‌ :
سه‌ردانه‌کانی مانگی رابردوو :

دانشجویان کرد دانشگاه زنجان